دانانی باخچه‌کانیش له‌کوردستان سه‌قه‌ته...... ئه‌م هاوینه به مه‌به‌ستی سه‌ردان و بۆ به‌سه‌ر بردنی پشوی هاوین ، سه‌ردانی کوردستانم کرد.یه‌کێ له‌مه‌به‌سته‌کانم له‌و سه‌ردانه‌و له‌نزیکه‌وه بینینی بواری باخه‌وانیه‌تی بوو. مرۆڤ کاتێ له ئه‌وروپا سه‌یری که‌ناله ته‌له‌فزیۆنه‌کانی حزبه‌کانی باشوری کوردستان ده‌کات واده‌زانێ وولات بوویته پارچه‌یه‌ک له به‌هه‌شت ، به‌لام که‌ده‌چێته‌وه کوردستان و له‌نزیکه‌وه ئه‌و به‌هه‌شته ده‌بینێ ، بێ سه‌روبه‌ری باخچه‌کانیش وه‌ک و هه‌موو بواره‌کانی دیکه سه‌قه‌ته. به‌سه‌قه‌تی له‌دایک ده‌بێت و به‌سه‌قه‌تیش گه‌شه ده‌کات ، ئه‌گه‌ر ئه‌وه گه‌شه بکات . به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌رپرسانی ئه‌م بواره ئاور له‌هیچ مه‌سه‌له‌یه‌کی وابه‌سته به‌م بواره بده‌نه‌وه ،ته‌نها ڕچاو کردنی په‌رژه‌وه‌ندی حزبه‌که‌یان نه‌بێت . هه‌مووئه‌و باخچه‌و شوێنه گه‌شت و گوزاریانه‌ی که من بینیم چ له هه‌ولير، سلێمانی ، دهۆک، قه‌زاو شوێنه هاوینه‌هه‌واره‌کان ، هه‌رهه‌مووی مایه‌ی پێکه‌نینه له‌لایه‌ک ، وه‌مایه‌ی حه‌سره‌ته له‌لایه‌ێکی دیکه‌وه ،که‌چۆن ئه‌و هه‌مووپاره‌و پووله‌ی کردستان هه‌روا به فیڕۆ ده‌ڕوات.کاتێ له‌یه‌کێ شاره‌زای بواری باخه‌وانیه‌تی و ڕوه‌کناسی پرسیارم کرد که ئه‌م باخچانه چۆن درووست ده‌بێ و به‌ڕێوه ده‌چێت ، به پێکه‌نینه‌وه گوتی ...له‌لایه‌ن به‌لێنده‌ره‌کانی حزبه‌کان دروست ده‌کرێت و داره‌کانیش به‌مقاوه‌لات له‌ده‌ره‌وه‌ی وولات ده‌هێندرێت . من ماوه‌یێکی زۆره له ئه‌وروپا خه‌ریکی کاری باخه‌وانی و ڕوه‌کناسیم ، که‌ده‌بینم لێره چۆن و به چ ئه‌ساسێکی زانستیانه کاری باخه‌وانیه‌تی به‌ڕێوه ده‌چێت ، بۆیه بڕیارم دا وه له‌نووسینه‌کانی داهاتوو تیشک بخه‌مه سه‌رئه‌م بواره .