باخچه Gardenباخچه به‌و پارچه زه‌ویه ده‌گوترێت که‌وا کۆمه‌لێک گوڵی هه‌مه‌جۆرو دار و فریز و جۆره‌ها ڕوه‌کی تیادا بچێندرێت ، هه‌روه‌ها ده‌تواندرێت له‌باخچه هه‌رچوار وه‌رزی ساڵ جۆره‌ها ڕوه‌کی لێ بچێندرێت که له‌گه‌ل ئاو و هه‌وای هه‌ر وه‌رزێک بگونجێت .ده‌بێت شێوه‌ی باخچه ڕێک و پێک بێت ، چاندنی گوڵی جوان و داری نایاب و به‌رچاوی تیادا بچێندرێت ، ده‌بێت باخچه جوانترین شێوه‌ی ئه‌ندازه‌یی هه‌بێت ، باخچه ته‌نها به دار و گوڵ پێک ناهێندرێت ، به‌لکو به جۆره‌ها جوانکاری ده‌ڕازێندرێته‌وه وه‌ک حه‌وزی ئاو و جۆره‌ها په‌یکه‌ری ئاژه‌ڵ و باڵنده و به‌خێو کردنی جۆره‌ها باڵنده‌ی زیندوو له‌حه‌وزی گه‌وره‌و دانانی هێڵانه‌ی سروشتی بۆ باڵنده کێویه‌کان و ماڵیه‌کان . مێژووی دروست کردن و دانانی باخچه به‌ستراوه به شارستانیه کۆنه‌کانه‌وه ، میسریه فیرعۆنه‌کان یه‌که‌م شارستانیه‌ت بووینه که‌وا گرنگیه‌کی به‌رچاویان به باخچه و دروستکردنی باخچه داوه ، هه‌روه‌ها بابلیه‌کان و ئاشوریه‌کان له نه‌مرود ، دیسان ڕۆڵیان هه‌بوه له‌م بواره‌دا ، باخچه هه‌ڵواسراوه‌کانی بابل گه‌واهی ئه‌م ڕاستیه‌ن ،دیسان یۆنانیه‌کان و ڕۆمانیه‌کان رۆڵی به‌رچاویان هه‌بوه له په‌روه‌رده‌کردنی گوڵ و دانانی باخچه . له‌سه‌رده‌می ڕێنیسانس له‌سه‌رجه‌م ئه‌وڕوپا گرنگیه‌کی بێ وێنه به باخچه و هونه‌ری باخچه و په‌روه‌رده‌کردنی باخچه دراوه ، ئه‌و ووڵاتانه‌ی ڕینیسانسی ڵێ ئه‌نجام درا هه‌ر له ئیسپانیاوه تا ووڵاتانی ئیسکه‌نده‌نافیا باخچه شۆڕسێکی گه‌وره‌ی به‌خۆیه‌وه دیت .ئه‌نجامی ڕێنیسانس و که‌ش و هه‌وای ئه‌وڕوپا ، دوو هانده‌ری سه‌ره‌کی بوون بۆ گرینگی دان به باخچه و په‌روه‌رده‌کردنی گوڵ به‌شێوه‌یه‌کی به‌رفراوان .ئه‌وڕوپیه‌کان به‌ڕاده‌یه‌کی زۆر سوودیان له هه‌موو تاقی کردنه‌وه‌و زانیاری له‌سه‌ر باخچه‌و دانانی باخچه له شارستانیه کۆنه‌کانی پێش خۆیان وه‌رگرت ، به‌شێوه‌یه‌ک هه‌وڵیان دا دار و گوڵ و ڕوه‌کی نایاب له‌هه‌ر شوێنێکی جیهان هه‌بێت بیهێنن بۆ ووڵاته‌کانی خۆیان و بیان گونجێنن له‌گه‌ڵ که‌ش و هه‌وای ئه‌وڕوپا . ئه‌وڕوپیه‌کان له‌گه‌ڵ هه‌ر هه‌ڵمه‌تێکی دۆزینه‌وه‌ی زه‌وی و کیشوه‌ری تازه ، یان هه‌ر هه‌لمه‌تێکی سه‌ربازی بۆسه‌ر ووڵاتانی دیکه و به‌نه‌خشه‌یه‌کی داڕێژراو وه به‌فه‌رمانی پاشاکانیان گوڵ و دار و ڕوه‌کی نایاب و زانیاری له‌سه‌ر شێوه‌ی باخچه دانان ده‌گواسته‌وه بۆ ووڵاتانی خۆیان . ئێستا باخچه له ئه‌وڕوپا به هه‌موو پێکهاته‌کانی بویته زانستێک و قوتابخانه‌یه‌ک بۆ هه‌موو ووڵاتانی جیهان ، هه‌روه‌ها دارچاندن و په‌روه‌رده‌کردنی گوڵ و ڕوه‌ک بویته نه‌ریت و که‌لوتورێک که هه‌موو ووڵاتانی جیهان ده‌توانن به ئاوایه‌کی زۆر سوودی لێ وه‌ربگرن .