پاک ڕاگرتنی ژینگه له ماڵه‌کانه‌وه ده‌ست پێ ده‌کاتژینگه ....واته جێگای ژیان...ئه‌م شوێنه‌یه که‌وا مرۆڤ ژیانی خۆی تیا به‌سه‌ر ده‌بات ، له‌ماڵێکه‌وه ده‌ست پێده‌کات بۆ گه‌ڕه‌کێک ،شارێک،بۆ سه‌رجه‌م وولات ،ژینگه ته‌نها دارستان و سه‌یرانگا و شوینه‌گشتیه‌کان نیه، به‌لکو هه‌موو بستێکی وولاتی مرۆڤه . پاک راگرتنی ژینگه له ئه‌ستۆی حوکومه‌ت و هاوولاتیان دایه، یاسا دانان و هێزی جێ به‌جێکردنی یاساکه و پاڵپشتی ماددی و مه‌عنه‌وی و هوشیار کردنه‌وه‌ی خه‌لک ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی حوکومه‌ت و هاوولاتیانیش وه‌کو گوێ ڕایه‌ل و جێ به‌جێکه‌ری ئه‌م یاسایه ده‌بن .حوکومه‌ت و خه‌لک له هه‌موو کارێکی ڕۆژانه‌ی کۆمه‌لگا ده‌بێت ته‌واو که‌ری یه‌ک و دوو بن . یه‌که‌م هه‌نگاو که‌پێویسته بهاوێژرێت بۆ پاک ڕاگرتنی ژینگه ،ده‌بێت له ماله‌وه ده‌ست پێ بکات، چونکه ماڵ کۆمه‌لگایه‌کی بچوکه، پاک ڕاگرتنی ماڵیش خۆی له پاک ڕاگرتنی ته‌والێت و چێشتخانه‌ی ماڵ و چۆنیه‌تی فڕیدانی زبڵ وخۆڵ و خاشاکی ناوماڵ و چۆنیه‌تی ڕێکخستنی باخچه‌ی ماڵه‌وه ده‌دات، چونکه گه‌ڕه‌ک له چه‌ند ماڵ و شار له چه‌ند گه‌ڕه‌ک و وولاتیش له چه‌ند شار و گوند پێک دێت ، بۆیه پاک ڕاگرتنی ماڵ پاک ڕاگرتنی وولاته ، چۆنیه‌تی فێربوونی پاک ڕاگرتنی ماڵ پاک ڕاگرتنی فه‌رمانگه و کارگه و بازاڕ و باره‌گا حزبیه‌کانه . کاتیک منداڵ له یه‌که‌م ژینگه‌ی خۆی که ماڵه چاو هه‌لدێنێت ، ئه‌گه‌ر ڕێسا‌و بنچینه‌ی پاک و خاوێنی به‌دی کرد له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌یه‌کی خاوێنی په‌روه‌رده‌کرا ، ئه‌وه ئه‌و ژینگه‌یه بۆ منداله‌که ده‌بێته بنچینه‌یه‌ک و که‌لوتورێک له داهاتو له‌سه‌ری ده‌ڕوات ، که چوه‌ده‌ره‌وه‌ش به‌هه‌مان شێوه ڕه‌فتار ده‌کات ، به پێچه‌وانه‌وه‌ش کاری نێگه‌تیفانه‌ی لێ ده‌که‌وێته‌وه . به‌لام به داخه‌وه له کوردستان و زۆربه‌ی وولاتانی ڕۆژهه‌لات ئه‌وه‌ی گرنگی پێ نه‌درێت ، ته‌والێته، چ له ماڵه‌کان وه‌یا له شوێنه گشتیه‌کان ، به‌لکو له هه‌ندێک شوێن ته‌والێت هه‌ر به‌دی ناکرێت ، مرۆڤ ناچار ده‌بێت په‌نا دیوار و شوێنه که‌لاوه‌کان به‌کاربێنێت ،له‌زۆربه‌ی گونده‌کانی کوردستان هه‌ربوونی نیه ، یان ته‌والێتی گونده‌کان له‌سه‌ر جۆگه‌و ڕووباره‌کانی ناو گونده‌کان بنیات ده‌نرێن ، که‌چه‌ند مه‌ترێکیش له خوار گونده‌که ئاوی ڕوباره‌که بۆ پێداویستیه‌کانی ژیانی ڕۆژانه به‌کار دێت ، له زۆربه‌ی قوتابخانه‌کان ته‌والێت بوونی نیه ، ئه‌گه‌ر هه‌شبێت ئه‌وه له‌کار که‌وتون ، زۆربه‌ی کوچه‌و کۆلانی گه‌ڕه‌که هه‌ژار نشینه‌کان پڕه له پیسایی منداڵ په‌ناو پێچی ناو بازاڕه‌کان و ته‌نیشت باڕ و چێشتخانه‌کان و باڕ و ڕێستوڕانتی شه‌وانه‌ی ناو باخچه‌کان ، به هاوینان ، بۆنی میزو پیسایی مرۆڤی لێ دێت ، مزگه‌وته‌کان که فه‌زلێکی زۆریان به‌سه‌ر خه‌لکه‌وه هه‌یه له پێشکه‌ش کردنی خزمه‌ت گوزاری خۆڕایی ، به‌لام دیسان جێگای سه‌رنج و پرسیاره له نه‌بوونی مه‌رجه‌کانی ته‌ندروستی ،تاڤگه‌ی گه‌لی علی به‌گ که شوێنێکی گه‌شتیاری به‌ناوبانگه له کوردستان ، سه‌رجاوه‌ی ئاوه‌که‌ی له گوندی _ بله‌ی خوارو_ ده‌ست پێ ده‌کات ،پیسایی هه‌موو ئه‌و گوند‌و ئاواییانه‌ی له‌سه‌ریه‌تی به‌ناحیه‌ی خه‌لیفانیشه‌وه ده‌رژێته ناوی ، به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌تا ئێستا یه‌کێک ،خاوه‌ن په‌یوه‌ندی دارێک، ته‌نانه‌ت جارێکیش باسی کردبێت . به‌ڕاستی نه‌بوونی ته‌والێت یان به‌کارنه‌هێنانیان به‌شێوه‌یه‌کی شارستانیانه ، ئه‌گه‌ر ئێمه‌ش د‌رکی پێ نه‌که‌ین یان ئه‌وه‌ته بوویته نه‌ریتێک له ژیانمان دا ، ئه‌وه خه‌لکانی دیکه ئه‌وانه‌ی سه‌ردانی وولاته‌که‌مان ده‌که‌ن ، که‌هه‌لبه‌ت له شارستانیه‌ت و که‌لوتوری ژیان له ئێمه پێشکه‌وتو ترن ، ده‌بێت بزانین که چۆن باسمان ده‌که‌ن .میلله‌تانی ڕۆژ هه‌لات له‌ناو میلله‌تانی ڕۆژ ئاوای پێشکه‌وتو ، به پیس و بێ زه‌وق و بێ هونه‌ر ناسراون، که ئه‌وروپیه‌ک ڕۆژهه‌لاتیه‌ک ده‌بینێ ، یه‌کسه‌ر ئه‌مانه‌ی لێ به‌دی ده‌کات .له کۆتایی هه‌رچه‌نده کۆتایی نیه له هه‌ندێک وولاتانی ڕۆژ ئاوا کاره خزمه‌ت گوزاریه‌کان ، په‌نابه‌ره‌کان ئه‌نجامیان ده‌ده‌ن ، ته‌نها پاک کردنه‌وه‌ی ته‌والێت و کاری که‌نناسی نه‌بێت !!!!!!!!!!!!!!